کرتەیێکی کوردەوارییە
2021/01/15 نووسەر : قەزوان

هاوبەشکردنی بوخچەی گشتی ئوبونتو بۆ ویندۆز١١

پێشەکی

لەم بابەتە فێر دەبین چۆن بوخچەی گشتی(public folder) ئوبونتو، بە یارمەتی سامبا(Samba) هاوبەش بکەین بۆ ویندۆز ١١. لە هەموو سیستەمی کارگێڕی ئوبونتو شوێنێکمان هەیە بەناوی (Public folder) کە ئەم بوخچە ناو نراوە (Public ) وە بە شێوازی بنەڕەتی ڕێگەی هاوبەشکردنی پێ نەدراوە، لەم بابەتە ئێمە بە ئاسانی ئەم بوخچە لە تۆڕ هاوبەش دەکەین.

چۆنیەتی هاوبەشکردنی بوخچە لە ئوبونتو

کاتێک ئێوە دەچنە ژوورەوەی ئوبونتو لە شوێنی ماڵەوە(home) بوخچەیێک بە ناوی بوخچەی گشتی (Public folder) دەبینن. هەموو هەژمارەیێک لە نێو سیستەمی ئوبونتو دانەیێک لەم بوخچەیەی هەیە.ئەم بوخچەیە، بۆ هاوبەشکردن بۆ بەکارهێنەرانی دیکەیە کە دەتوانێت بەکارهێنەری ویندۆزیشی تێدا بێت. گەر گەڕۆکی پەڕگە( File Explorer) بکەنەوە ئەم بوخچە دەبینن، کرتەی ڕاستی لەسەر بکەن و ڕەستەی هاوبەشکردنی تۆڕی خۆماڵی (Local Network Share) بژاردە بکەن.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی ubuntu-share-public-folder-with-windows.png

لە پەنجێرەی کراوە چوارچێوەی هاوبەشکردنی ئەم بوخچە (Share this folder) نیشاندار بکەن(هەڵیبژێرن).

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-share-this-folder-on-ubuntu.png

کاتێک ئێوە چوارچێوەی “هابەشکردنی ئەم بوخچە”تان نیشاندار کرد.پەنجێرەیێکی دیکە خۆکارانە دەکرێتەوە کە خزمەتگوزاری هاوبەشکردن بۆ بوخچە دادەمەزرێنێت. ئەم خزمەتگوزارییە سامبا (Samba)ــیە لە ئوبونتو.

لەسەر دوکمەی دامەزراندنی خزمەتگوزاری(Install service) کرتە بکەن بۆ بەردەوامی.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی ubuntu-linux-install-samba-service.png

لە پەنجێرەی دیکە لەسەر دوکمەی دامەزراندن(Install) کرتە بکەن بۆ دامەزراندنی سامبا

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی ubuntu-install-samba-from-desktop.png

پاش دامەزراندنی سامبا ئێوە چوارچێوەکانی، ڕێگەدان بۆ دروستکردن و سڕینەوەی پەڕگە لەم بوخچە بە بەکارهێنەرانی دیکە(Allow others to create and delete files in this folder) وە دەستپێگەیشتنی میوان(Guest access) نیشاندار بکەن و هەڵیانبژێرن. پاشان لەسەر دوکمەی خولقاندنی هاوبەشی(Create Share)کرتە بکەن.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی ubuntu-share-public-folder-create-share-button.png

بۆ زیادکردنی ناوی بەکارهێنەری خۆتان بە گرووپی سامبا فەرمانی خوارەوە لە ترمیناڵ بنووسن و ناوی(richard) بگۆڕن بە ناوی بەکارهێنەری خۆتان.

sudo gpasswd sambashare -a richard

ئێستا لە فەرمانەکەی خوارەوە ناوی (richard) بگۆڕن بە ناوی تێپەڕوشەی هەژمارەکەتان

sudo smbpasswd -a richard

لە کۆتایی بە فەرمانەکەی خوارەوە سامبا نوێ بکەنەوە

sudo systemctl restart smbd.service nmbd.service

چالاککردنی هابەشکرنی پەڕگە لە ویندۆز ١١

پاش ئەوە هاوبەشکردنی بوخچە لە ئوبونتو ئەنجام درا ،یەکەمین کار ئەوەیە کە رێگە بدەن بە دەستپێگەیشتنی ویندۆز و پەیداکردنی بوخچەی ئوبونتو لە تۆڕ.

خێراترین ڕێگە لە ویندۆز بۆ هابەشکردنی پەڕگە ئەوەیە کرتە لەسەر وێنۆچکەی ویندۆز بکەن، ئینجا بە شوێن ناوی(Command Prompt) لە خشتی گەڕان بگەڕێن، کرتەی لەسەر بکەن وەک وێنەی خوارەوە و بژاردەی جێبەجێکردن وەک بەڕێوەبەر(Run as administrator) هەڵبژێرن.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-command-prompt-administrator-2.png

کاتێک (Command Prompt) کرایەوە ئەم دوو هێڵەی تێدا بنووسن

netsh advfirewall firewall set rule group="File and Printer Sharing" new enable=Yes
netsh advfirewall firewall set rule group="Network Discovery" new enable=Yes

لە بەشێک لە کۆمپیوترەکان دەبێ شێوەی تایبەتی ( Private mode) تۆڕ هەڵبژێرن. بۆ ئەم کارەش دەبێ بچن بەم ڕێگەیە

Start ==> Settings ==> Network & internet ==> Ethernet

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-private-network-profile-option-1.png

چالاککردنی هاوبەشکردنی بوخچەی گشتی لە ویندۆز ١١

ویندۆز ١١ بۆ زۆربەی رێکخستنەکانی خۆی شوێنیکی ناوەندی هەیە. بۆ پەیکەرسازی ویندۆز، دروستکردنی هەژمارەی بەکارهێنەر، بەڕۆژکردنەوەی سیستەم وە… هتد؛ هەر هەموو لە پەڕەی رێکخستنەکانی سیستەم(System Settings) ئەنجام دەبێ.

هەرچەند بۆ گۆڕینی ناوی بەکارهێنەر دەبێ بچن بۆ تەختەی چاودێری(Control Panel) . بۆ سەردانی تەختەی چاودێری دەتوانن لە سەر لۆگۆی ویندۆز کرتە بکەن و لە نێو خشتی گەڕان (Control Panel) بنووسن.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-control-panel.png

پاش کردنەوە تەختەی کنترۆڵ، بگەڕێن بۆ تۆڕ و ئینتێرنێت(Network and Internet) لەسەری کرتە بکەن.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-control-panel-network-and-internet.png

لە پەڕەی دیکە ناوەندی هاوبەشی و تۆڕ (Network and Sharing Center) هەڵبژێرن

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-network-and-sharing-center.png

لە ستوونی چەپ لەسەر گۆڕینی رێکخستنەکانی پێشکەوتوو هاوبەشی، کرتە بکەن(Change advanced sharing settings)

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-change-advanced-sharing-settings.png

لە پەڕەی ناوەندی هابەشکردنی پێشکەوتوو لەسەر تایبەتی(پرۆفایلی ئێستا)-Private (current profile)- و چالاککردنی هاوبەشی چاپکەر و پەڕگە کرتە بکەن. وەک وێنەی خوارەوە.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-11-advanced-sharing-center-1.png

گۆڕانکارییەکان پاشکەوت بکەن و بچنەدەرەوە.

لە بەشی ( All networks) کە دەبێ هەر لە پەنجێرەکەی سەرەوە ئامرازی کێشان، بکێشنە خوارەوە. لێرە رێکخستنەکانی دیکە هاوبەشکردنی بوخچەی گشتی، بەشداری پەڕگە، میدیا وە پارستنی وشەی نهێنی هاوبەشکراو دەبینین.

ویندۆز خۆکارانە پەڕگە و چاپکەر بۆ هاوبەشی لە تۆڕی ناگشتی یان خۆیی چالاک بکات. هەر لە هەنێ کۆمپیوتر ئەم تواناییەی ویندۆز ناتوانایە. گەر ئێوە هاوبەشکردنی تێپەروشەی پارێزراو(password protected sharing) چالاک بکەن؛ تەنها ئەو کەسانە کە هەژمارەی کۆمپیوتری هاوبەشیان لە نێو تۆر یان ئەو کەسانە کە رێگە پێدراوەی دۆمەینی تۆڕن دەتوانن بێنە نێو تۆڕە تایبەتییەکە و هابەشی پەڕگە و بوخچە بکەن.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی windows-turn-off-password-protected-sharing.png

گۆڕانکارییەکان پاشکەوت بکەو بچۆدەرەوە.

پاش چالاککردنی توانایی هابەشی. بەیارمەتی ناوەی ڕاژەکاری ئوبونتو یان ئای-پی( IP) ـیەکەی لە بوخچەی گشتی بگەڕێن. پاش جێبەجێکردن ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕ وشەی سامبا(Samba) بنووسن لە پەنجێرەی کراوە.

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی samba-windows-sharing-password.png

گەر هەموو شتێک بە دروستی ئەنجام درابێت، ئێوە بوخچەی گشتی(Public folder) دەبینن

ئەم وێنەیە تایبەتمەندی alt بەتاڵی هەیە؛ ناوی فایلەکەی samba-windows-public-sharing.png